English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ مۆسكۆ پێشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاری بۆ شه‌ش هونه‌رمه‌ندی كورد کرایەوە
2023-10-14 [04:09 AM]

هەولێر – ZNA


حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان، له‌ گەلەری هونەری مۆدێرن لە مۆسکۆ، پێشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاری بۆ شه‌ش هونه‌رمه‌ندی كوردی ڕووسیا كرده‌وه‌.

 

له‌ پێشانگه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی كوردی رووسیا نمایشكرا، كه‌ تایبه‌ت بوون به‌ لایه‌نه‌كانی ژیان و كولتووری كورد له‌ رووسیا.

 

ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتیانی رووسی و به‌شێك له‌ هاووڵاتیانی كوردی رووسیا له‌ مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌كه‌دا ئاماده‌بوون.

 

له‌و میانه‌یه‌دا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان ستایشی هونه‌ر و خزمه‌تی هونه‌ریی هونه‌رمه‌ندانی كوردی رووسیای كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.

 

یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی به‌شداری له‌ پێشانگه‌كه‌دا كردبوو، رایگه‌یاند، راسته‌ كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نییه‌، به‌ڵام هه‌موومان شانازی به‌ هه‌بوونی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ وه‌ك پشت و په‌نای خۆمان و ناسنامه‌ی كولتووری و فه‌رهه‌نگیمان ده‌یبنین.

 

هونه‌رمه‌نده‌ به‌شداربووه‌كان داوایان كرد، له‌مه‌ودوا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنرێت، ئه‌وانیش به‌ كار و به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانیان به‌شداری له‌ چالاكییه‌ هونه‌رییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

 

وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان به‌ڵێنی پێدان هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بكات بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كوردی تاراوگه‌ به‌ گشتیی و هونه‌رمه‌ندانی كوردی رووسیای فیدڕاڵ به‌ تایبه‌تی بتوانن به‌رهه‌م و چالاكییه‌ هونه‌رییه‌كانیان له‌ هه‌رێمی كوردستان نمایش بكه‌ن.

 

حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، دووپاتیكرده‌وه‌، هه‌رێمی كوردستان ماڵی هه‌موو كوردێكه‌ و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانیش به‌ ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت، هاوكار و پشتیوانی هونه‌رمه‌ندانی كورد بێت.





ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad