English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێز لە هونەرمەند ساماڵ ئیسماعیل نرا
فۆتۆ: سەردار قادر



2023-10-14 [05:01 AM]

هەولێر – ZNA


رۆژی پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی چالاكیی قوتابخانەكان بەبۆنەی خانەنشینبوونی مامۆستا و هونەرمەند ساماڵ ئیسماعیل، رێوڕەسمێکی رێزلێنانی بۆ سازکرد.

 

رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەر و هوشیار مەرجان، بەڕێوەبەری چالاكیی قوتابخانەكانی هەولێر و ژمارەیەك لە هونەرمەندان و مامۆستایان و قوتابییان بەڕێوەچوو.

 

لە رێوڕەسمەکەدا رێز لە تەمەنێك كاركردن لە هەردوو بواری پەروەردەیی و هونەریی مامۆستا ساماڵ گیرا.

 

فەرهەنگ غەفوور چەپكەگوڵی رێز و وەفاداری پێشكەش بەو هونەرمەندە كرد و هیوای ژیانێكی ئاسوودە و پشووێكی ئارامی بۆ خواست.





ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad