English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. بەرشەلۆنە بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و لە پێشەنگە
2023-10-25 [09:34 AM]

ZNA - هەولێر


لە دووەم شەوی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای خۆی میوانداری شاختار دۆنێسکی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی بەرشلۆنە توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە میوانەکەی بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا بەرشەلۆنەی خاوەن یاریگا باشتر بینرا توانی دوو گۆڵ لەڕێگەی یاریزانان فێران تۆرێس و فێرمین لۆپێز لەخولەکەکانی 28 و 36 تۆماربکەن.

 

لە تایمی دووەم، یانەی شاختار هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە، ئەوەبوو لە خولەکی 62دا یاریزان سۆداکۆڤ گۆڵێکی تۆمارکرد و یارییەکەش هەر بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی بەرشلۆنە سێیەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بەکۆکردنەوەی 9 خاڵ لەپێشەنگی کۆمەڵەکەی دێت، شاختاریش سێ خاڵی هەیە و پلەی دووەمی گرتووە.





ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad