English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. هالاند سەرکردایەتی سەرکەوتنێکی تری مانسیتی کرد
2023-10-26 [09:31 AM]

ZNA - هەولێر


لە کۆمەڵەی حەوتەمی چامپیۆنزلیگدا، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ڕووبەڕووی یانەی یۆنگ بۆیزی سویسری بوویەوە.

 

لەئەنجامدا یانەی مانچستەر سیتی توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی بردەوە.

 

هەر لە سەرەتایی تایمی یەکەمدا یانەی مانچستەر سیتی باشتر دەرکەوت و سەرەرای هەوڵەکانی بۆ تۆمارکردنی گۆڵی پێشکەوتن بەڵام سەرکەوتوو نەبوو تایمەکە بەبێ گۆڵ کۆتای هات.

 

لە تایمی دووەم مانچستەر سیتی لە خولەکی 48 لەلایەن ئاکانجی گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد بەڵام پاش چوار خولەک میسچاک ئلیا گۆڵی یەکسان بوونی تۆمارکردەوە ، لە خولەکی 67 ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ مانچستەر هەژمارکرد و هالاند سەرکەوتوو لە تۆمارکردنی گۆڵی دووەم وە پێش کۆتای هاتنی یارییەکە بە چوار خولەک هالاند دووەم گۆڵی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد.

 

سەرەنجام مانچستەر سیتی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یارییەکەی بردەوە و بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەی دەبینرێت و یۆنگ بۆیز بە خاڵێك لە پلەی سێیەمە.

 

لە یارییەکی تری هەمان کۆمەڵە یانەی لایپزیگی ئەڵمانی میوانداری یانەی سێرڤینا زفیزدای سربی کرد و یارییەکەشی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردەوە و کۆی خاڵەکانی لە کۆمەڵەکە گەیاندە شەش خاڵ و لە پلەی دووەم جێگیر بووە .





ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad