English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لالیگا.. بێلینگهام کلاسیکۆی جیهانی بە ڕیمۆنتادا یەکلاکردەوە
2023-10-28 [06:20 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی هەفتەی 11ی خولی ئیسپانیا و لە یاری کلاسیکۆی جیهان، یانەی بەرشلۆنە میوانداری ریال مەدرید کرد.

 

لە ئەنجامدا یاریەکە بە ڕیمۆنتادا و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی یانەی ریال مەدرید کۆتاییهات.

 

هەر لە سەرەتای تایمی یەکەم بەرشەلۆنە باشتر دەرکەوت و لە خولەکی 6دا یاریزان یاریزان گۆندوگان گۆڵی یەکەمی یانە کەتەلۆنیەکەی تۆمارکرد،

دوای ئەوە چەندین هەوڵی تریاندا بەڵام ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

تایمی دووەم دەستیپێکردەوە و هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا، ئەوەبوو لە خولەکی 68 لە لێدانێکی دوورەوە گۆڵی بەرامبەری یانەی شاهانەی تۆمارکردەوە،

هێرشەکانی یانەکان بەردەوامبوون و لە خولەکی ٢ی زیادکراوی تایمی دووەم جارێکی تر تۆڕی گۆڵی تێرشتیگنی هەژاندەوە و گۆڵی دووەمی خۆی و یانەی ریالی تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ریال مەدرید بەکۆکردنەوەی 28 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی گرتووە بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ جیرۆنا، بەرشەلۆنەش 24 خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەم دێت.





ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad