English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی ئیتاڵیا.. یاری لوتکەی ئەم گەڕەی ئیتاڵیا بە یەکسانی کۆتاییهات
2023-10-30 [07:40 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی هەفتەی 10ی خولی ئیتاڵیادا یانەی ئەی سی میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی ناپۆلی بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یاریەکە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەم یانەی ئەی سی میلان باشتر بینرا و ئۆلیڤەر جیرۆ لە خولەکی 22 گۆڵی پێشکەووتنی تۆمارکرد، دوای تێپەڕبوونی چەند خولەکێک و لە خولەکی 31ی یارییەکە جارێکی تر جیرۆ گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەمدا ناپۆلی توانی بگەرێتەوە نێو کەش و هەوای یارییەکە و توانی دوو گۆڵ لە خولەکی 50 و 63دا لەڕێگەی یاریزانان راسپادۆری و پۆلیتانۆ تۆماربکات و ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە.

 

بەم ئەنجامە، یانەی ئەی سی میلان بەکۆکردنەوەی 22 خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیە، یانەی ناپۆلیش بە 18 خاڵ لە پلەی چوارەمە.





ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad