English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ بڕیاری سودانی، سەرۆکى دەزگاى دژەتیرۆرى عێراق و فه‌رمانده‌یه‌ك لە پۆستەکەى لادرا
2023-11-02 [06:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەبڕیارى محەممەد شیاع سوودانى، هەر یەک لە سەرۆکى دەزگاى دژەتیرۆرى عێراق و فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانى بەغدا لە پۆستەکانیان لادران، گوتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانیش  دەڵێت "گۆڕانکارییەکان لەبەر پێویستى کارى سەربازیى بۆ قۆناخى داهاتوو بووە."

رۆژی 1ـی تشرینى یەکەمى 2023، لیوا یەحیا رەسووڵ، گوتەبێژى فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، بە فەرمانى محەممەد شیاع سوودانى، فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکان، فەریق روکن عەبدولوەهاب ساعدى، لە پۆستى سەرۆکى دەزگاى دژە تیرۆری عێراق لادرا و لەبرى ئەو، فەریق روکن کەریم عەبوود محەممەد کرایە سەرۆکى دەزگاکە.

عەبدولوەهاب ساعدى لە ساڵى 2020 بە فەرمانى مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى پێشوو کرایە سەرۆکى دەزگاى دژەتیرۆر.

یەکێکى دیکە لەو گۆڕانکارییانەى، کە سوودانى فەرمانی لەبارەیەوە داوە، گواستنەوەى فەریق روکن ئەحمەد سەلیم، فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانى بەغدا بووە بۆ وەزارەتى بەرگرى و لە جێگەى ئەو، لیوا روکن وەلید خەلیفە مەجید کرایە فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانى بەغدا.

لیوا یەحیا رەسوڵ دەڵێت "گۆڕانکارییەکان لەبەر پێویستى کارى سەربازیى بوون بۆ قۆناخى داهاتوو".

 

رووداو





ئەم هەواڵە 688جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad