ZNA- هەولێر
کۆمپانیای "سۆمۆ" ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، کە ڕێژەی نرخی فرۆشتنی نەوتی خاو بە وڵاتی ئەردەن گەیشتۆتە ٧٥.٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لە ماوەی مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو.
کە ئەمەش دەریدەخات حکومەتی عێراق بە کەمتر ١٢ دۆلار کەمتر لە نرخی فەرمی کە لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە بڵاوکراوەتەوە نەوتی فرۆشتووە، کە وەزارەت نرخی هەر بەرمیلێکی بە "٨٨.٢٦" دۆلار دانابوو.
بەپێی ئاماری کۆمپانیای "سۆمۆ" کە لە پێگەی فەرمی خۆیدا بڵاوی کردۆتەوە، بڕی نەوتی هەناردەکراو بۆ وڵاتی ئەردەن لەماوەی مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا، زیاتر لە ٤٦٤ هەزار بەرمیل بووە.
ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە |