English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومه‌تی عێراق هه‌وڵده‌دات نرخی دۆلار دابه‌زێنێت
2023-11-04 [02:05 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ڕاوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای كرد، كارئاسانییەك بۆ گواستنەوەی پارە بۆ بازرگانانی بچووك بۆ دەرەوە دەكرێت و دەشڵێت: ئەم هەنگاوە بەشدار دەبێت لە كەمكردنەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕدا.

فادی شەممەری، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق، بە (ئاژانسی هەواڵی عێراق)ی ڕاگەیاند: "خزمەتگوزاری گواستنەوەی دارایی ڕاستەوخۆ بە شێوەی دیجیتاڵی لە ڕێگەی خزمەتگوزاریی (ڤیزا دایرێكت)ەوە دەست پێ دەكات.''

سەبارە بەو خزمەتگوارییە گوتی: "بانكی ناوەندیی عێراق ئەو خزمەتگوزارییەی ڕاگەیاندووە، ئەویش بۆ ئاسانكاری و گواستنەوەی دارایی، بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای نێودەوڵەتیی (ڤیزا) و هاوكاری لەگەڵ بانكی یەكەمی عێراق دەكرێت.''

فادی شەممەری ئەوەیشی خستە ڕوو: "هیوادارین هاووڵاتیان كارلێك لەگەڵ ئەم خزمەتگوزارییە بانكییەدا بكەن، كە یارمەتیدەر دەبێت لە بڕینی داهاتی چاوچنۆكەكان لە بازاڕی ڕەشدا، هەروەها خزمەتگوزاریی (ڤیزا دایرێكت) زۆرێك لە بازرگانانی بچووك لەخۆ دەگرێت و یارمەتیدەریان دەبێت بۆ دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییەكی ڕوون و ئاشكرا و فەرمی و پلاتفۆرمی یاسایی بۆ گواستنەوەی پارە بۆ دەرەوەی وڵات بەئاسانی و لە ئەكاونتێكەوە بۆ ئەكاونتێكی تر، بە نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕکردن كە 132 هەزار دینارە بۆ هەر 100 دۆلارێك.''

ئاشكراشی كرد: "ئەم خزمەتگوزارییە بەشدار دەبێت لە دابەزینی نرخی دۆلار لە بازاڕی هاوتەریبدا.''

ڕاوێژكارەكەی سوودانی پێی وایە: "ئەم گۆڕانكارییە دەستكەوتێكی گەورەیە لە بواری دارایی و بانكی و بەڕێوەبردنی ئابووریدا، هەروەها هاوتایە لەگەڵ ئاڕاستە نوێیەكانی بانكی ناوەندی لە پرۆسەی دووبارە هەڵسەنگاندنەوە و دووبارە پێكهێنانەوە و ڕێكخستنەوە و پێگەیشتنی كاری بانكی لە عێراقدا.''

گوتەكانی ئەو بەرپرسەی حكوومەتی عێراقی لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان 100 دۆلار بەرانبەرە بە 163 هەزار و 300 دینار.

 

شوان به‌رزنجی 

 





ئەم هەواڵە 475جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad