ZNA - هەولێر لە یارییەکانی گەڕی 11ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی فولهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچستەر یونایتدی کرد.
لە ئەنجامدا یانەی شەیتانە سوورەکان توانیان یارییەکە بە تاکە گۆڵێكی بێبەرامبەر یارییەکە ببەنەوە.
تایمی یەکەم، هەردوو هەوڵەکانیان خستە گەڕ بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و ئەو تایمە بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا ، هەردوو یانە لە هەوڵەکانیان بەردەوامبوون تاکو لە خولەکی 90 برۆنۆ فێرناندێز مانچستەر یونایتدی کردە خاوەن گۆڵێک و یانەکەی رزگارکرد و بەو تاکە گۆڵە بردەوە.
بەم ئەنجامە، یانەی مانچستەر یونایتد بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ لە پلەی شەشەم دێت و فولهامیش بە 12 خاڵ لە پلەی 14یەمی ڕیزبەندیە.
ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە |