English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاریگەرییە خراپەکانی جگەرەکێشان
2023-11-05 [04:36 AM]

ZNA- هه‌ولێر


جگەرەکێشان زیانێکی یەکجاری زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە و ھیچ سوودێکی پێناگەینێت و دەتوانین بڵێین ، زیانەکانی زۆر زۆرن و لەمانەی خوارەوە کورت دەکرێنەوە : 

• تێکچوونی پێستی مرۆڤ و دەرکەوتنی چرچ و لۆچ . 

• دەرکەوتنی پەڵەی زەرد لەسەر ددانەکان و نینۆکەکان . ئەمەش بەھۆی کاریگەری نیکۆتین . 

• پێست بێ ھێز دەکات و ووشکی دەکاتەوە و دەبێتە ھۆی کەم گەیشتنی خوێن بۆ پێست و کەمی ئۆکسجین لەخانەکان . 

• لاواز بوونی قژ و رووتانەوە بەھۆی کەم گەیشتنی ئۆکسجین بۆ  تاڵە مووەکان . 

• مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست زیاد دەکات . 

• لاوازبوونی ھەستی بۆنکردن و تام کردن ، چونکە ھەڵمژینی دوکەڵی جگەرە دەبێتە ھۆی  ژەھراوی بوونی  ھەستەکانی تام و بۆنکردن . 

• کەمبوونەوەی چالاکی جەستەیی و بە ئەستەم دەتوانی چالاکییە ئاساییەکان ئەنجام بدەیت وەک سەرکەوتن بەسەر قاڵدرمە و ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی ، ئەمەش بەھۆی ماندووبوونی دڵ و سییەکان لەگەڵ جگەرە کێشان . 

• مەترسی تووشبوونی بە نەخۆشی ڤایرۆسی زیاتر دەبێت و توانای بەرگری لەش بێ ھێزتر دەبێت . 

• تووشبوون بە کۆخەی بەردەوام بەھۆی تێکچوونی رێرەوی ھەناسەدان . 

• بەرزبوونەوەی مەیینی خوێن ، ئەمەش وا دەکات زیاتر تووشی جەڵتەی مێشک ببیت لەگەڵ جەڵتەی دڵ و نەخۆشییەکانی دیکەی دڵ . 

• مەترسی تووشبوونت بە شێرپەنجەی خوێن و مەسانە و دەم و قورگ و گورچیلە و سییەکان زیاتر دەبێت . 

• ھەندێک کێشەی دیکە دروست دەبێت بەتایبەتی بۆ ئافرەتان وەک لە بارچوونی منداڵ و تووشبوونی بە نەخۆشی گوێیەکان و رەبوو . 





ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad