English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. لە یاریێکی چاوەڕواننەکراو لوتون تاون خاڵێکی لە لیڤەرپوول وەرگرت
2023-11-05 [07:46 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی گەڕی 11ی خولی یانەکانی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوول لەدەرەوەی یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی لوتون تاون بویەوە.

 

لە ئەنجامدا یاریەکەش لەدوا خولەکەکان بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەمدا، هەرچەندە لیڤەرپوول باشتر بینرا و چەندین جار هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵیان دەدا، بەڵام ئەو تایمە بەبێ یەکسانی و بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 80 لوتون تاون گورزی خۆی وەشاند و گۆڵێکی لەڕێگەی یاریزان تاهی چۆنگ تۆمارکرد، بەڵام لیڤەرپوولی سێیەمی ڕیزبەندی بەم ئەنجامە ڕازی نەبوو وە هێرشەکانیان چڕکردەوە تاکو خولەکی پێنجی زیادکراوی تایمی دووەم یاریزان لویس دیاز بە گۆڵێک یانەکەی لە شکست ڕزگارکرد و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامە، لیڤەرپوول 24 خاڵی هەیە شانبەشانی ئارسناڵ و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی دێت بەجیاوازی گۆڵ، لوتون تاونیش تەنیا 6 خاڵی کۆکردۆتەوە و لە پلەی 17 دایە.





ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad