English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق: لەگەڵ ئێران پەیوەندییەکان بەهێز دەکەین
2023-11-06 [09:03 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران لە تاران، محەممەد شیاع سوودانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و دەیانەوێت کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکەن.

ئیبراهیم رەئیسی گوتی: "سوودانی کار لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی دەکات و لەگەڵ عێراق پەرە بە پەیوەندییە بازرگانییەکانمان دەدەین".

راشیگەیاند: "ئەمەریکا پاڵپشتی ئیسرائیل دەکات بۆ درێژەدان بە تاوانکارییەکان، بە چەک و پارە هاوکاری ئیسرائیل دژی فەڵەستین دەکات، ئەنجامدانی تاوان دژی مرۆڤایەتی سەرکەوتن نییە بۆ ئیسرائیل".

رەئیسی، جەختیکردەوە: "پشتگیری ئاگربەست و وەستاندنی کۆمەڵکوژییەکان لە غەززە دەکەین، هەروەها پشتگیری عێراق بۆ فەڵەستین و خەڵکی غەززە بەرزدەنرخێنین".

محەممە شیاع سوودانی، رایگەیاند: "ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیار تێدەپەڕێت و لەگەڵ ئێران پەیوەندییەکان بەهێز دەکەین، لە رێگەی تەواوکردنی پڕۆژەکان ئابووری نێوانمان بەهێز دەکەن".

گوتیشی: "عێراق و ئێران لیژنەیەکی هاوبەشی بەهێزی ئەمنی لەسەر سنوورەکان درووستکردووە".

سەبارەت بە دۆخی کەرتی غەززە، سوودانی رایگەیاند: "خەڵکی غەززە رووبەڕووی کۆمەڵکوژی و لەنێوبردن بوونەتەوە، عێراق دەوڵەتی سەربەخۆ بۆ فەڵەستین و پایتەختەکەی قودس بێت بە چارەسەر دەزانێت، هەڵوێستی عێراق لەبارەی فەڵەستین نەگۆڕە و خەڵکی غەززە لە زیندانێکی گەورەدان و جیهان لە ئاستیان بێدەنگە".

سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاند: "بە رێگەگرتن لە گەیاندنی هاوکارییەکان خەڵکی غەززە رووبەڕووی کۆمەڵکوژی و برسێتی بوونەتەوە، پێویستە وڵاتانی ناوچەکە فشار لە ئیسرائیل بکەن بۆ وەستاندنی تاوانەکانی لە غەززە، ئێمە کار بۆ کردنەوەی رێڕەوی زیاتر بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان لە غەززە دەکەین، عێراق و ئێران هەڵوێستیان لەبارەی غەززە لە یەکتر نزیکە و کار بۆ راگرتنی شەڕ دەکەین".

لەبارەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس سەرۆککۆماری ئێران، رایگەیاند: "پێویستە کۆمەڵکوژییەکانی سەر غەززە بوەستێنرێن، هاوکارییەکان بە خێرایی بگەنە خەڵکی غەززە".





ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad