English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسماعیل هەنییەی ڕێبەری حەماس لە تاران له‌گه‌ڵ خامه‌نه‌ئی كۆبووه‌وه‌
2023-11-06 [09:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئێران ڕۆژی یەکشەممە بڵاوی کردەوە کە ئایەتوڵا خامنەئی ڕێبەری باڵای ئێران لە تاران لەگەڵ ڕێبەری بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی، ئەو گروپەی کە تاران پشتیوانی لێدەکات، کۆبووەتەوە. ئەم هەواڵە ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە کاربەدەستێکی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام داوە.

میدیاکانی دەوڵەتی ئێران ڕایانگەیاندووە "ئیسماعیل هەنییە؛ خامەنەیی ئاگادار کردووەتەوە لە دواین پێشهاتەکانی کەرتی غەززە و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و هەروەها پێشهاتەکانی کەناری ڕۆژئاوا."

شایەنی باسە ئیسماعیل هەنییە لە ساڵی 2019 ەوە لە نێوان قەتەر و تورکیادا نیشتەجێیە.

کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیەنێت پشتیوانی لە حەماس دەکات، بەڵام هیچ ڕۆڵێکی نەبووە لە هێرشە کتوپڕەکانی ئەو گروپە بۆ سەر ئیسرائیل لە مانگی ڕابردوودا.

کەناڵی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند "ئایەتوڵا خامنەئی خۆڕاگری ئەو و خۆڕاگری خەڵکی غەززەی بەرز نرخاند و نیگەرانییەکی زۆری لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی دەربڕی کە ڕاستەوخۆ لە لایەن واشنتۆن و بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژاواوە پشتیوانی دەکرێت."

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بە بێ ئەوەی زانیاری وردتر بخاتەڕوو لەسەر ئەوەی کەی ئەو دیدارە بەڕێوەچووە، ڕایگەیاند "خامنەئی وەک دەسەڵاتی باڵای ئەو وڵاتە "جەختی کردووەتەوە لەسەر سیاسەتی بەردەوامی تاران لە پشتیوانیکردنی هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە دژی داگیرکەرانی زایۆنیست ".

دامەزراوە ڕۆحانییەکەی ئێران هۆشداری دایە ئیسرائیل لە "دەرئەنجامە مەترسیادارەکان" ئەگەر هێرشەکان بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوام بن.

 

voa





ئەم هەواڵە 631جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad