English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ تاران سوودانی و ڕەئیسی ڕێککەوتننامەی ئەمنی نێوان هه‌ردوو وڵات و پرسی فەڵەستینیان تاوتوێ کرد
2023-11-06 [10:15 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

محەمەد شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای کۆبوونەوەی له‌گه‌ڵ ئیبراھیم ڕەئیسی سه‌رۆككۆماری ئێران کە ئەمڕۆ لە تاران بەڕێوەچوو، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەشیان ئەنجام دا.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییه‌ ھاوبەشه‌كه‌دا لەگەڵ سەر کۆماری ئێران، ئێبراھیم ڕەئیسی ڕایگەیاند کە سەرچاوەی گرژییەکان لە ناوچە سنوورییەکان، لەلایەن لێژنەی باڵای جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی ئەمنی ھاوبەشی عێراق و ئێران چارسەر کراوە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، باسی لە سەردانەکەی بۆ تاران کرد و ڕایگەیاند کە ئامانج لە سەردانەکەی، پتەوترکردنی پەیوەندی و ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتە و گوتی: "سەردانەکەم بۆ تاران لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی ھەستیاردا، تێپەڕدەبێت".

ئاماژەی بەوەیشدا کە لە کۆبوونەوکەدا لەگەڵ سەرکۆماری ئێران، باسیان لە ژمارەیەک پرسی گرنگ کردووە لە سەروویانەوە پرسی فەڵەستین و گوتی: "گەلی فەڵەستین ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی بوونەتەوە، ھەروەھا ساڵانێکی زۆرە، دانیشتووانی غەززە لە گرتووخانەیەکی گەورەدان".

باسی لەوەیش کرد کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ھەمبەر جێبەجێکردنی ئەرک و پایەندییەکانی بەرامبەر بە دانیشتووانی غەززە، شکستی ھێناوە و گوتی: "ھەر کەسێک دەوێت دۆخەکە ھێور بکاتەوە و ڕیگری بکات لەوە گرژییەکان لە ناوچەکە پەرەنەسێنێت، ئەوە پێویستە دەستدڕێژییەکانی قەوارەی زایۆنی بۆسەر غەززە بوەستێنێت".

محەمەد شیاع سوودانی ڕاشیگەیاند کە عێراق بەردەوامە لە ھەوڵەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، لە پێناو ئاگربەست لە غەززە و گوتی: "بە جیددی کار دەکەین، بۆ ئەوەی ڕێرەوە مرۆییەکان بۆ غەززە بکرێنەوە و تا ئێستا چەندین کاروانی یارمەتی مرۆییمان گەیاندووەتە دانیشتووانی غەززە، ھەروەھا بەردەوام دەبین لە ھەوڵەکانمان لەپێناو بەدیھێنانی ئاگربەست لە غەززە".

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەشێکی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە وڵاتەکەی و ئێران، پەیوەندی باشیان ھەیە و گوتی: "دەرفەتی باش لە ئارادایە، بۆ ئەوەی ھاوبەشی ئابووری دامەزرێندرێت لەسەروویانەوە پڕۆژەی ڕیگای گەشەپێدان".

محەمەد شیاع سوودانی لەبارەی دۆخی ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و ئێران ڕایگەیاند کە سەرچاوە گرژییەکان لە ناوچە سنوورییەکان، لەلایەن لێژنەی باڵای جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی ئەمنی ھاوبەشی عێراق و ئێران چارسەر کراوە.

لای خۆیەوە سەرکۆماری ئێران، ئیبراھیم ڕەئیسی ڕایگەیاند کە سەرۆکوەزیرانی عێراق کار دەکات، بۆ ئەوەی ڕێککەوتننامەی ئەمنی ھاوبەشی نێوان عێراق و ئێران جێبەجێ بکرێت.

ئاماژەی بەوەیشدا کە لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی باسیان لە دۆخی ئێستای غەززە کردووە و گوتی: "عێراق و ئێران ھەڵوێستی ھاوبەشیان لە ھەمبەر دۆسیەی فەڵەستین ھەیە، ھەروەھا قەوارەی زایۆنی دوای ئەو شکستەی کە بەسەریدا ھات، ڕووخاوە".

ئیبراھیم ڕەئیسی بە پێوێستی زانی ئاگربەست لە غەززە بەدی بێت و تاوانەکانی ئیسرائیلیش بۆسەر غەززە بوەستێندرێت، ھەروەھا یارمەتییە مرۆییەکان بگەیەندرێتە غەززە و گوتی: "ھەر لایەنێک پاڵپشتی لە قەوارەی زایۆنی دەکات، ھاوبەشە لەو تاوانانەی کە قەوارەی زایۆنی لە غەززە ئەنجامی دەدات".

بەیانی ئەمڕۆ دووشەمممە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران پایتەختی ئێران.

 

AA





ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad