English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌شه‌ خۆراكی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بڕدرێت
2023-11-06 [02:04 AM]

ZNA- هه‌ولێر


وەزارەتی بازرگانی عێراقی فیدراڵ ئاشكرای كرد، ملیۆنێک و 250 هەزار کەس لە بەشەخۆراكی مانگانە دەسڕێنەوە و مافی بەشەخۆراكیان نامێنێت.

موسەننا جەبار، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق، بە (ئاژانسی هەواڵی عێڕاق)ی ڕاگەیاند: "نوێکردنەوەی زانیاریەکانی بەشەخۆراکی مانگانە و دروستكردنی كارتی زیرەكی بەردەوامی هەیە و لە پێنج پارێزگا لە کەرکووک، کەربەلا، موسەننا، نەجەف و دهۆک رێژەی نوێكردنەوەی زانیارییەكان گەیشتووەتە 98%."
ئاشكراشی كرد: "لە ئەنجامی پڕۆسەكەدا ناوی ملیۆنێك و 250 هەزار كەس لە بەشەخۆراكی مانگانە سڕاونەتەوە، ئەوانەی سڕاونەتەوە، ناوی مردوان و ناوی زیادە و ناوی ئەو كەسانەیە كە گەشتی دەرەوەیان كردووە و شایەتی بەشەخۆراك نین."
روونیشی كردەوە تەنیا لە بەشێكی بەغدا ناوی 80 هەزار كەس سڕاوەتەوە. گوتیشی: "بەپێی رێكارەكان لە کەرخ 80 هەزارکەس ناویان سڕاوەتەوە."
بەپێی گوتەی بەرپرسەكەی وەزارەتی بازرگانی، لە داهاتوودا ئەوانەی بەشەخۆراكیان دەبڕدرێت ژمارەیان زۆر زیاتر دەبێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سیامەند قادر نانەکەلی، بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی هەولێر  رایگەیاند، "لە پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی كە ناسراوە بە كارتی زیرەك، ناوی مردوان و ئەوانەشی چوونەتە دەرەوەی وڵات دەسڕێتەوە و بەشەخۆراكیان نامێنێت."

 

شوان به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 517جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad