ZNA-هەولێر
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور 23 سەنت دابەزی و بە 84 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بە هەمان شێوە 23 سەنت دابەزی و بە 80 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی برێنت و سووکی تەکساس رۆژی دووشەممە بەرزبوونەوە، لەبەر ئەوەی سعودیە و رووسیا رایانگەیاند، تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ پابەند دەبن بە کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی نەوت لە بازاڕەکاندا.
ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە |