English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... لەماوەی 10 مانگ زیاتر لە 400 کەس لەسەر بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیرکراون
2023-11-08 [08:27 AM]

ZNA -هەولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوبەری ئۆپەراسیۆنەکان لە بەڕێوەبەرایەتی تاوانی ڕێکخراو لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، فەریق حوسێن ئەلتەمیمی، دەستگیرکردنی 446 کەسی تۆمەتبار بە بازرگانیکردن بە مرۆڤ و فرۆشتنی ئەندامەکانی جەستە و سواڵکردن لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی تشرینی یەکەم راگەیاند.

فەریق حوسێن ئەلتەمیمی بەرۆژنامەی سەباحی راگەیاند، "دەستگیرکردنی تۆمەتباران لەو ماوەیەی پێشتر ئاماژەمان پێدا بەمەبەستی کەمکردنەوەی هەموو تاوانەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و فرۆشتنی ئەندامانی جەستەو و سواڵکردن بووە، کە پەیوەندییەکی نزیکیان بەیەکەوە هەیە و لەلایەن باندە ڕێکخراوەکانەوە بەڕێوەدەبرێن".

گوتیشی: "لەم دواییانەدا چالاکیی سواڵکردن، کە جۆرێکە لە ئیستغلالکردن و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، وەکو بەکارهێنانی کۆرپەلە ، منداڵی بچووک و گەنجان، جگە لە ژنان و بەساڵاچووان و کەمئەندامان و بابەتەکە هەر بەوەوە نەوەستاوە بەڵکو زیاتر بووە، بۆ ئەوەی ئەو کەسانەش بگرێتەوە کە پێویستی تایبەتیان هەیە لەم بوارەدا".

ڕاشیگەیاند، "کەسانێک هەن کە شارەزایان لەم چالاکییەدا هەیە و ئەوان باندێکی ڕێکخراو پێکدەهێنن، کە پاڵ بەو گروپانە دەنێن بۆ ناو چوارڕێیان و ڕێگا گشتییەکان بە مەبەستی کۆکردنەوەی پارە لە بەرامبەر دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون و خواردن و جلوبەرگ و شتێکی بچووک بۆیان، کە دەکەوێتە چوارچێوەی تاوانەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە"، ئەو سزای بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بەپێی یاسای ژمارە 28ـی ساڵی 2012 دیاریکرد، لەگەڵ زیندانیکردن بۆ ماوەی 15 ساڵ، لەگەڵ ئەو حاڵەتانەی کە سزای هەتاهەتایی تێیدا سەپێنراوە".





ئەم هەواڵە 490جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad