English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. ئارسناڵ جارێکی تر شکستی بە سڤیلیا هێنا
2023-11-08 [10:59 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی ئەمشەوی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، یانەی ئارسناڵ لە یاریگای ئیمارات میوانداری سڤیلیای ئیسپانی کرد.

 

لە ئەنجامدا گەنەرز توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە یانە ئیسپانیەکە بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم و لە خولەکی 29 یاریزان لیۆناردۆ ترۆسارد گۆڵی یەکەمی تۆپ هاوێژەکانی لەندەنی تۆمارکرد، 

دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا، بەڵام ئەو تایمە بەو گۆڵە کۆتاییهات.

 

دوای دەستپێکردنی تایمی دووەم، ئارسناڵ گۆڵی دووەمی لە خولەکی 64 لەڕێگەی یاریزان بۆکایۆ ساکا تۆمارکرد،

هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا بۆ تۆمارکردنی گۆڵێکی تر

 

بەم سەرکەوتنە، ئارسناڵ 9 خاڵی کۆکردۆتەوە و پێشەنگی کۆمەڵەکەیەتی، سڤیلیاش تەنیا دوو خاڵی هەیە.





ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad