English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوردەکردنی نەوتی ئێران لەلایەن چینەوە گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی
2023-11-11 [08:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئێران بازرگانی نەوت لەگەڵ چین فراوانتر دەکات، یاسادانەرانی ئەمەریکا لە ئێستادا تاوتوێی پڕۆژە بڕیارێک دەکەن کە تێیدا کۆتوبەند دەخاتە سەر ئەو بەندەر و پاڵاوگە بیانییانەی، نەوتی هەناردەکراو لە ئێرانەوە پڕۆسە دەکەن.

چین کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاوە و کڕیاری سەرەکی نەوتی ئێرانییە، بەگوێرەی ڕێکخراوی ڤۆرتێکسا کە چاودێری کەشتییەکان دەکات، چین لە 10 مانگی یەکەمی ساڵی 2023 دا ڕۆژانە 1.05 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی لە ئێران کڕیوە، ئەمەش بەپێی تۆمارەکانی گومرگی چین لە ساڵی 2017 دا، لە سەدا 60 زیاترە لە کاتی پێش سزاکان.

دوای ئەوەی لەم ساڵدا ئێران داشکاندنی بۆ نرخی نەوتەکەی کرد و بەرهەمهێنانی زیاد کرد، هەناردەکردنی نەوتەکە بۆ دەرەوە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکرد.

بەپێی ئامارێکی ڕۆیتەرز، بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران گەیشتە 3.17 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا. ئەمەش بەپێی تۆمارەکانی ئۆپیک و ئامارەکانی ڕۆیتەرز لە ساڵی 2018 ەوە بەرزترین ڕێژەیە، لەو ساڵەدا کە ئەمەریکا دووبارە سزاکانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە.

بەپێی داتاکانی ڤۆرتێکس، لە مانگی 10 دا چین نزیکەی 1.45 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە ئێران کڕیوە، ئەمەش زۆرترین ئاستە لە مانگێکدا.

جگە لەو دوو بارەی کە لە مانگی 12 ی ساڵی 2021 و مانگی 1 ی ساڵی 2022 دا گەیشتنە چین، گومرگی چین لە مانگی دوانزەی ساڵی 2020 ەوە هیچ بارە نەوتێکی ڕاستەوخۆی لە ئێرانەوە بۆ چین تۆمار نەکردووە.

نزیکەی هەموو ئەو نەوتە ئێرانییەی کە دەچێتە ناو چینەوە بە ناوی مالیزیا یاخود وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەچێتە ئەو وڵاتەوە.

ئەم نەوتە ڕەنگە لەلایەن " کەشتیگەلی تاریک " ی کەشتییە کۆنەکانەوە بگوازرێتەوە کە زۆرجار لە بەندەرە ئێرانییەکاندا و لە کاتێکدا کە نەوتەکە باردەکەن وەڵامدەرەوەکانییان دەکوژێننەوە، ئەوەش بۆ ئەوەی نەزانرێت لە کوێن.

ئەو تەکتیکانەی دیکە کە بەکاردەهێندرێن بۆ گواستنەوەی نەوتەکە بریتین لە پێدانی شوێنی ساختە و ئەنجامدانی ئەرکی کەشتی بە کەشتی لەو شوێنانەدا کە لە دەرەوەی ناوچە مۆڵەت پێدراوەکانی گواستنەوەن، هەندێک جاریش لە کەش و هەوای خراپدا دەگوازرێنەوە بۆ شاردنەوەی چالاکییەکانییان، ئەمەش وڵاتانی نیگەران کردووە لەسەر ئەگەری پیسبوونی ئاوەکان.

بەپێی داتاکانی ڤۆرتێکس و کەیپلەر، ئەم کەشتییانە هەندێک جار لە ڕێی مانگە دەستکردەکانەوە لە بەندەرەکانی عومان و ئیماڕات و مالیزیا دەبیندرێن، پێش ئەوەی بارەکانییان لە بەندەرەکانی هەرێمی شاندۆنگی چین دابگرن.

پاڵاوگە زەبەلاحەکانی سینۆپیک و پیترۆچاینا کە هەردووکییان سەر بە دەوڵەتن، ڕۆژێک لە ڕۆژان کڕیاری سەرەکی نەوتی ئێرانی بوون. بەڵام لە کۆتایی ساڵی 2019 ەوە نەوتی ئێرانییان نەگواستووەتەوە، ئەوەش دوای ئەوە سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ سزاکانی بەسەر هەناردەکردنی نەوتی ئێراندا سەپاندەوە.

سزاکان هاوردەکردنی نەوتییان لە چین کەمکردەوە، بەڵام قەبارەی ئەو بڕەی هاوردە دەکرا زیاتر بوو، ئەوەش بەهۆی ئەوەی پاڵاوگەی زیاتری سەربەخۆی چین بەشدارییان لە کڕینی نەوتەکەدا کرد.

بەپێی بازرگانەکانی چین، زۆربەی ئەو 40 پاڵاوگە سەربەخۆیەی چین، کە بە تیپۆت ناسراون، نەوتی ئێران پڕۆسە دەکەن، پاڵاوگە سەربەخۆکانی چین بەرککەوتنێکی کەمترییان هەیە لەگەڵ دۆلار و سیستمی دارایی جیهانیدا و پێویستییان بە هاریکاری نیە لەگەڵ کۆمپانیاکانی ڕۆژئاوادا بۆ تەکنەلۆجیا. باوەڕوایە زۆربەی ئەو پارەیەی کە دەدرێت بە نەوتەکە بە دراوی چینی دەدرێت.

چین نەوت لە ڕووسیا و ڤەنزوێلاش دەکرێت، کە هەردوو ئەو وڵاتەش ڕووبەڕووی سزای ئەمەریکا بوونەتەوە. چین لە مێژە سزای تایبەتی خۆی سەپاندووە و دەڵێت بازرگانییە ئاساییەکانی دەبێت ڕێزییان لێبگیرێت و بپارێزرێن.

لە ساڵی 2021 ەوە، ئەمەریکا سزای بەسەر زیاتر لە 180 کەس و لایەندا سەپاندووە کە پەیوەندییان بە کەرتەکانی پیتڕۆڵیۆم و پیترۆکیمیایی ئێرانەوە هەبووە.

زیاتر لە 40 کەشتیش وەکو موڵکی قەدەغەکراوی لایەنە سزادراوەکان ناسێندراون.

لە مانگی 10 دا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە ڕۆیتەرزی وت حکومەتی ئەمەریکا بەردەوام لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا قسە دەکات تاوەکو هەنگاوێک نەنێن کە نەگونجێت لەگەڵ سزاکانی ئەمەریکادا بۆ سەر ئێران.





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad