English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکوومەتی عێراق: لەسەر چەند پرسێکی دۆلار بانکی ناوەندی و ئەمریکا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن
2023-11-11 [01:07 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرچاوەیەكی حكوومەتی عێراق ڕایگەیاند، بانكی ناوەندیی عێراق لەگەڵ لایەنی ئەمریكی ڕێك كەوتووە بۆ بەرزكردنەوەی باڵانسی پێشینەی پێنج بانكی عێراقی بە دۆلار.

 سەرچاوەیەکی حكوومەتی عێراق بە (ئاژانسی هەواڵی عێراق)ی ڕاگەیاند: "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ئەبووزەبی كۆبوونەوەی چڕ لە نێوان شاندێكی بانكی ناوەندیی عێراق و لایەنی ئەمریكیی بەرپرس لە ئۆپەراسیۆنەكانی گواستنەوەی دەرەكی بۆ ڕووماڵكردنی هاوردەكردن ئەنجام درا و دانوستانەكان گەیشتنە لوتكە و ژمارەیەك بڕیار و میكانیزم دەرچوون كە بەشدارن لە ئاسانكاریكردنی ڕێكارەكانی گواستنەوەی دەرەكیی پەیوەست بە هاوردەكردن لە ڕێگەی دەروازەیەكی فرۆشتنی دراوی بیانییەوە.''

ئاماژەی بەوەش كرد: ڕێككەوتن کراوە لەسەر بەرزكردنەوەی باڵانسی پێشینەی پێنج بانكی عێراقی لە هەژمارەكانیاندا بە دۆلار لەگەڵ بانكە ئوردنییەكان و حەواڵەكردن لە ڕێگەی (جەی پی مۆرگان).

 سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد: "هەروەها كۆبوونەوەی دیكەش هەبوون كە یەكێك لە بانكە ئیماراتییەكان، بانكی ناوەندیی عێراق و لایەنی ئەمریكییان كۆ كردەوە بۆ جێبەجێكردنی میكانیزمی بەرزكردنەوەی باڵانسەكان بە درهەمی ئیماراتی و پێشبینی دەكرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا میكانیزمی بەرزكردنەوەی هاوسەنگی لە درهەمی ئیمارات دەست پێ بكات.''

جەختیشی لەوەش كردەوە كە دانوستانی ڕژد هەیە كە گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی بۆ بەرزكردنەوەی باڵانسی بەشێك لە بانكە عێراقییەكان بە یۆرۆ لەگەڵ بانكی UBAF بۆ دابینكردنی دارایی بازرگانی لەگەڵ یەكێتیی ئەورووپا.

 سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش كرد: ژمارەی بانكەکان بە دراوی یوانی چینی لە ڕێگەی بانكی گەشەپێدانی سەنگافۆرە بەرز دەكرێنەوە.

گوتیشی: "ئەژمار بۆ شەش بانكی عێراقی لەم بانكە كراوەتەوە و لە ماوەی داهاتووشدا حەوت بانكی دیكە زیاد دەكرێت بۆ دابینكردنی دارایی بازرگانیی عێراق و هاوردەی لە چینەوە بەو پێیەی ساڵانە ئەو هاوردەیە بە نزیكەی 12 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.''

سەرچاوەكە جەختی کردەوە کە دەست كراوە بە كردنەوەی هەژماری بانكی بە ڕوپیەی هیندی بۆ ژمارەیەك بانكی عێراقی لە بانكی گەشەپێدانی سەنگافۆرە (لقی نیودەڵەتی)، هەروەها كارەكانی بۆ بەهێزكردنی باڵانسی دوو بانكی عێراقی.

سەرچاوەکەی حکوومەتی عێراق پێی وایە: "پێشبینی دەكرێت ئەم میكانیزمە بەشدار بێت لە دابینكردنی دارایی هاوردەكردنی عێراق لە هیندستانەوە و بەتایبەتی دەرمان و خۆراك كە بە نزیكەی سێ ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.''

 

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 460جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad