English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی ئیتاڵیا.. میلان کەوتە داوی یەکسانی و دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا
2023-11-11 [06:07 AM]

ZNA - هەولێر


لە هەفتەی 12ی خولی ئیتاڵیا یانەی ئەی سی میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی لیچی بوویەوە.

 

لە کۆتاییدا یارییەکە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەم و لە خولەکی 25 ئۆلیڤەر جیرۆ یەکەم گۆڵی یانەی میلانی میوان تۆمارکرد، دوای ئەو گۆڵە یاریزان ریندێرز دووەم گۆڵی یانەکەی لە خولەکی 35 تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم یانەی لیچی هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ تۆمارکردنی گۆڵ و لە خولەکی 66 نیکۆلا سانسۆنی گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، دوای تێپەڕبوونی تەنیا چوار خولەک لامیک باندا دووەم گۆڵی یانەکەی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

 

بەم ئەنجامە، یانەی میلان بە کۆکردنەوەی23 خاڵ بە شێوەییەکی کاتی لە پلەی سێیەم دێت، لیچیش 14 خاڵی هەیە.





ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad