English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی ئینگلتەرا.. ئارسناڵ و مانچستەر یونایتد سەرکەوتنیان بەدەستهێنا
2023-11-11 [06:33 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاریێکی تری هەفتەی 12ی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ میوانداری بێرنلی کرد.

 

لە ئەنجامدا گەنەرز توانیان یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە بێرنلی بهێنن.

 

تایمی یەکەم بە پێشکەوتنی ئارسناڵ کۆتاییهات، کاتێک یاریزان ترۆسارد لە خولەکی یەکی زیادکراوی ئەو تایمە گۆڵێکی تۆمارکرد .

 

لە تایمی دووەم و لە خولەکی 54دا، جۆش بڕاونهیل گۆڵێکی بۆ بێرنلی کردەوە، بەڵام تۆپ هاوێژەکانی لەندەن دوو گۆڵی تریان لەڕێگەی ولیام سالابیا و زینچینکۆوە لە خولەکی 58 و 74 تۆمارکردەوە.

 

لە یاریێکی تری ئەو خولەدا، یانەی مانچستەر یونایتد لە ئولترافۆرد ڕووبەڕووی لوتون تاون بوویەوە 

 

لە ئەنجامدا یاریەکەش بە زەحمەت و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە لوتون بردەوە،

 

تاکە گۆڵی یارییەکەش ڤیکتۆر لیندیلۆف لە خولەکی 59ی تایمی دووەم تۆمارکرد.

 

بەم ئەنجامە، یانەی ئارسناڵ خۆی گەیاندە پلەی دووەمی ڕیزبەندی بەکۆکردنەوەی 27 خاڵ، مانچستەر یونایتدیش بە 21 خاڵەوە بەشێوەیەکی کاتی لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی دێت.





ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad