English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی ئیسپانیا.. ریال مەدرید گۆڵبارانی ڤالانسیای کرد
2023-11-12 [07:47 AM]

ZNA - هەولێر


لەهەفتەی 13ی خولی ئیسپانیا یانەی ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ڤالانسیا کرد.

 

لە ئەنجامدا ریال توانی گۆڵبارانی ڤالانسیا بکات و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە میوانەکەی بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم یانەی ریال مەدرید باشتر بینرا و لە خولەکی سێ دانی کارڤاخاڵ گۆڵی یەکەمی یانەکەی تۆمارکرد و لە خولەکی 42 ڤینیسیۆس جونیۆر دووەم گۆڵی یانەی شاهانەی تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم، ریال مەدرید بەردەوام بوو لە ئاستەکەی و توانی سێ گۆڵی تر لە خولەکی 49 و 50 و 84 لەلایەن ڤینیسیۆس و ڕۆدریگۆ دووگۆڵ تۆماربکات، لە خولەکی 88 هۆگۆ دۆرۆ تاکە گۆڵی یانەی ڤالانسیا تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی 32 خاڵ لە پلەی دووەمی خولەکەدایە، ڤالانسیاش 18 خاڵی هەیە و لە پلەی نۆیەم دێت.





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad