English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکوومەتی عێراق: ئەو بانکانەی کە ئەمریکا دۆلاریان پێ دەدات بۆ 10 بانک زیاد دەکرێن
2023-11-12 [02:59 AM]

ZNA-هەولێر


سەرچاوەیەكی حكوومەتی عێراق ڕایگەیاند، ڕێککەوتنێکی عێراقی-ئەمریکی کراوە بۆ زیادکردنی دۆلار بۆ 10 بانکی عێراقی.
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی 11ی 2023، سەرچاوەیەکی حكوومەتی عێراق بە (ئاژانسی هەواڵی عێراق)ی ڕاگەیاند: "لەبەر ڕۆشنایی کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی بانکی ناوەندی لەگەڵ لایەنی ئەمریکی، ژمارەی ئەو بانکانەی کە دەتواندرێت ڕاستەوخۆ دۆلاری ئەمریکیان پێ بدرێ بۆ 10 بانک زیاد دەکرێت."
ئاماژەی بەوەش داوە، کە پێنج لەو بانکانە لە ڕێگەی سیتی بانک و پێنج بانکی دیکەش لە ڕێگەی بانکی جەی پی مۆرگانانەوە دۆلاریان ڕاستەوخۆ پێ دەدرێت.

ئاشکراشی کردووە، ژمارەی ئەو بانکانەی کە دراوی یوانی چینیان لەڕێگەی بانکی گەشەپێدانی سەنگافورەوە پێ دەدرێ زیاد دەکرێت بۆ 13 بانک.
سەرچاوەكه‌ی حكوومەتی عێراق، جەختی کردووەتەوە، ئەو بانکانەشی کە هەژمارەکانیان بە ڕوپیەی هیندیە لەگەڵ بانکی گەشەپێدانی سەنگافورە دوو بانکن و بانکەکان لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا زیاد دەکرێن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: " ئەو رێكەوتنه‌ی بانكی ناوەندی لەگەڵ ئەمریكا كردوویەتی جێبەجێ بكرێ كاریگەری لەسەر نرخی دۆلار و جێگیركردنی بازاڕ دەبێت."

 

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 442جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad