English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لایەنگرانی موقته‌دا سه‌د بایکۆتی ھەڵبژاردنەکان ده‌کەن
2023-11-14 [08:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرکردەی ڕەوتی سەدر، موقتەدا سەدر داوای لە لایەنگرانی خۆی کرد کە بایکۆتی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بکەن و ڕایگەیاندووە کە بایکۆتکردنی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە ھەڵبژاردنەکاندا، کارێکە خۆی دڵخۆش دەکات و دوژمنەکەی توڕە دەکات.

موقتەدا سەدر لە ڕاگەیاندراوێکدا بۆ لایەنگرانی ڕەوتی سەدر ئاماژەی بەوەداوە: "ئەگەر ئێوە لەگەڵ گەندەڵکاران، بەشداری لە ھەڵبژارانەکاندا بکەن، ئەوە زۆر دڵتەنگم دەکات، بەڵام بایکۆتکردنی ئێوە لە ھەڵبژاردنەکاندا، کارێکە دڵخۆشم دەکات و دوژمن توڕە دەکات، ھەروەھا بێ بەشداریکردنی ئێوە لە پڕۆسەکە، ئەوە رەوایەتی دان بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەڵەتی کەم دەکاتەوە، جگە لەوەیش ھەژموونی گەندەڵکاران و شوێنەکەوتووان لەسەر عێراق کەم دەکاتەوە".

ڕاشیگەیاندووە: "لەئێستادا، دۆخی جیهانی و ھەرێمی کاریگەری لەسەر دۆخی عێراق دروست کردووە، لەگەڵ ئەوەیشدا دەبێت بەردەوام وریا و لە ئامادە باشیدابین ، چونکە دوژمن بەردەوام چاودێری عێراق و پیرۆزییەکانمان دەکات".

موقتەدا سەدر کە لە ھەڵبژاردنە گشتییەکەی ساڵی ٢٠٢١دا، زۆرترین ژمارەی کورسی (٧٣ کورسی) بەدەست ھێنا، لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢دا کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسیی ڕاگەیاند.

بڕیاردراوە رۆژی ١٨ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق ئەنجام بدرێت.

ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق، ماوەی ١٠ ساڵە ئەنجام نەدراوە.

دوایین ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق لە ساڵی ٢٠١٣دا ئەنجامدرا و لە ساڵی ٢٠١٩دا، بە بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەران کاری ئەنجوومەنی پارێزگاکان سڕ کرا.

 

AA





ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad