ZNA - ههولێر
بەرپرسێکی عێراق دەڵێت نزیکەی ۲۰۰ خێزان لە کەمپی ئەل هۆلی سووریاوە ڕەوانەی عێراق کراونەتەوە.
نزیکەی ۱۰,۰۰۰ کەسی بیانی کە خەڵکی نزیکەی 60 وڵاتن، بە کەسوکاری چەکدارانی ڕێکخراوی داعشیشەوە، لە کامپی قەرەباڵغی هۆلی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریادان کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریادایە، هاوکات پەنابەرانیشی تێدایە.
بەرپرسێکی باڵای ئاسایشی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە دەنگی ئەمریکا وتی: " ۱۹۲ خێزان یاخود 776 کەس " لە دوایین هەوڵەکانی گەڕاندنەوەیاندا رهوانهی عێراق كراونهتهوه.
ڕۆژی شەممە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە چەندین پاس بە خێزانە عێراقییەکانەوە کامپی هۆلییان جێهێشتووە، کە لەلایەن بەرپرسانی کوردی سووریاوە بەڕێوەدەبرێت.
لەگەڵ گەیشتنییان بۆ عێراق، بەرپرسانی عێراق ئەو کەسانەی کە لە کامپی هۆلەوە گەڕاونەتەوە بۆ چەند هەفتەیەک یاخود چەند مانگێک لە "ناوەندێکی چاکسازی دەروونیدا" دەهێڵێتەوە کە لە ئەل جەددەی باشووری موسڵدایە، لەوێ پشکنینی ئاسایشیییان بۆ دەکرێت.
دەزگای هەواڵی ئینای عێراق لە سەرەتای مانگی یانزەدا لە زاری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق قاسم ئەل عەراجییەوە بڵاویکردەوە زیاتر لە ۱۵۰۰ خێزانی عێراقی گواستراونەتەوە بۆ ئەل جەددە.
عەرەجی وتی لەو ژمارەیە نزیکەی ۹۰۰ خێزان ئازاد کراون و ڕێگەیان دراوە بگەڕێنەوە ماڵەکانییان.
گەڕاندنەوەی ئەندامانی خێزانی چەکدارانی داعش مشتومڕی لە عێراقدا دروست کردووە، لە کاتێکدا کە لە کۆتایی ساڵی ۲۰۱۷ دا چەکدارانی داعش خاکێکی بەرفراوانییان لەو وڵاتەدا کۆنتڕۆڵ کرد.
ئەم هەواڵە 712جار خوێندراوەتەوە |