English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانکى ناوەندیى عێراق ئاسانکارى بۆ هاوردەکردنى دراوى بیانى دەکات
2023-11-15 [02:10 AM]

​ZNA- هەولێر


بانکى ناوەندیى عێراق ئاسانکارى بۆ هاوردەکردنى دراوى بیانى بۆ کۆمپانیا و رێکخراوەکان و دەستە تۆمارکراوەکان دەکات، کە دەبێت لە رێگەى ئاسمانییەوە بارى ئەو پارانە هاوردە بکرێت، زانیارىش لەبارەیانەوە بدرێتە بانکەکە لەگەڵ وەرگرەکانى.

رۆژی 8ـی تشرینى دووەمى 2023، بانکى ناوەندیى عێراق نووسراوێکى ئاراستەى سەرجەم بانکە مۆڵەتپێدراوەکان کرد، کە تێیدا ئاماژەى بەوەداوە، 'نەرمى بەرامبەر هاوردەکردنى دراوى بیانى دەنوێنین.' بەگوێرەى ئەو نووسراوە کە عەمار خەڵەف حەمەد، جێگرى پارێزگارى بانکى ناوەندى بەوەکالەت واژۆى لەسەر کردووە، چەند مەرجێکى دیاریکردووە بۆ هاوردەکردنى دراو، لەوانە؛ دەبێت هاوردەکردنى دراوى بیانى بۆ کۆمپانیا، رێکخراو، دەستە تۆمارکراوەکان بێت، کە بۆ کۆمپانیا و دامەزراوە بیانییەکان کاردەکەن و حەواڵەیان لە دەرەوە بۆ دێت.

لە مەرجەکانى دیکەدا هاتووە، پێویستە ئەو بانکانە داواکارى پێشکێشی بانکى ناوەندى بکەن، کە بڕى پارەکە و وردەکارى بارەکەى تێدابێت و ریزبەندى ژمارەى ئەو بارانە تۆمار بکرێن و بدرێنە فەرمانگەى چاودێرى بەسەر بانکەکانەوە، پێویستە زانیارى وەرگرانى ئەو پارەیە رادەست بکرێت و ناوى ئەو کۆمپانیایانەش بدرێتە بانکى ناوەندى، کە بارە پارەکە بۆ عێراق دەگوازنەوە لەگەڵ کۆپییەکى ئەو مۆڵەتەى، لە وڵاتەکەى هەیەتى. یەکێکە لە مەرجەکانى دیکە ئەوەیە؛ دەبێت ئەو بارە پارانە لە رێگەى دەروازە ئاسمانییەکانەوە هاوردە بکرێن. ئەو هەنگاوەى بانکى ناوەندى بۆ ئاسانکردنى رێکارەکانى هاوردەکردنى دراوە، کە لەماوەى رابردوودا بەهۆى رێوشوێنەکانى ئەو بانکەوە، ئەستەم ببوون و کێشەیان بۆ بەشێک لە کۆمپانیا و رێکخراوەکان دروست کردبوو.

 





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad