English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هەولێر.. بەردى بناغەى پڕۆژەی دروستکردنی سەنتەرێک بۆ (شیاندن، پەروەردە، ڕاهێنان، پەرەپێدان، چاودێری) بێنازان دانرا
2023-11-16 [02:38 AM]


ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.11.16، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان و بریکاری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکانی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی داواکاری گشتی و جێگری کونسڵی وڵاتی کوێت لە هەولێر و سەرۆکی ڕێکخراوی حباءی خێرخوازی کوێتی، لە ڕێورەسمێکدا لە ژێر دروشمی "ئایندەیەکی باشتر بۆ منداڵەکانمان" بەردى بناغەى دروستکردنى پڕۆژەى سەنتەری حباء بۆ چاودێری کردنی بێنازان لە تەمەنى (6) ساڵی تاکو (18) ساڵی، بەگوژمەى (780 هەزار دۆلار) لەسەر ئەرکى وڵاتی کوێت لە سەر ڕووبەرى (2500 مەتر چوارگۆشە) لەهەولێر دانرا.

لە ڕێورەسمەکەدا پارێزگاری هەولێر، سوپاسی کونسڵخانە و وڵاتی کوێتی کرد بۆ دروستکردی ئەم سەنتەرە لەشاری هەولێر و دەستخۆشی لەسەرۆکایەتی شارەوانی هەولێریش کرد بۆ دابینکردنی ئەرزی پێویست بو دروستکردنی پڕۆژەکە کە دەکەوێتە شوێنێکی گرنگی شاری هەولێر، هەروەها ڕۆڵی ڕێکخراوی حباءی خێرخوازیشی لە هەموو ئەوکارە خێرخوازیانەی لە سنووری پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، بەرزنرخاند.

جێگەی باسە، ئامانج لەم پڕۆژەیە خزمەتکردنی منداڵانی بێنازە بە تایبەتی منداڵانی شەهیدان کە لە بەرگریکردن لە خاک و نیشتمان گیانیان بەخشیووە، هەروەها پڕۆژەکە سەرنج دەخاتە سەر چەند لایەنێک وەک (شیاندن، پەروەردە، ڕاهێنان، پەرەپێدان) لەم پڕۆژەیەدا لە ڕووى پەروەردەییەوە هەوڵدەدرێت لە ڕێگەی بەهێزکردنی خول و فێرکردنی ئاکارى گشتی یارمەتیدەرەبن بۆ پاراستنی کۆمەڵگا، ئەوەجگە لە ڕاهێنانی پیشەیی بۆ گەنجان بە پسپۆڕی سەردەمیانەى جۆراوجۆر و  دوای تێپەڕاندنی قۆناغەکانی ڕاهێنانی پیشەییش پاڵپشتی پڕۆژەی بچووکیان دەکرێت، هەروەها چاکسازی دەروونی بێنازان تاکو تێکەڵبنەوە لەگەڵ کۆمەڵگا لە دوا ڕۆژدا ببن بە تاکێکی کاریگەر و سەرکەوتوو.





ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad