English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاڵاوتنی یۆرۆ.. فەرەنسا سەرکەوتنێکی گەورە و مێژووی تۆمارکرد
2023-11-19 [07:45 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی پاڵاوتنی جامی یۆرۆی 2024دا، هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یاریگای خۆی میوانداری هەڵبژاردەی جەبەل تاریقی کرد.

 

لە ئەنجامێکی مێژووی و گەورەدا توانی یارییەکە بە 14 گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە جەبەل تارق بهێنێت.

 

فەرەنسا لەتایمی یەکەم حەوت گۆڵ و تایمی دووەم حەوتی تری تۆمارکرد،

گۆڵەکانیش هەریەکە لە یاریزانان کیلیان ئێمباپێ سێ گۆڵ و ئۆلیڤەر جیرۆ و کۆمان هەریەکەیان دوو گۆڵ، رابیۆ، مارکۆس تورام، زائیر ئێمری، کلاوس،یوسوف فۆفانا، عوسمان دێمبلێ و ئیسان سانتۆس بە هەڵە لە خۆیان تۆماریانکرد.

 

بەم شێوەیە، هەڵبژاردەی فەرەنسا حەوتەم بردنەوەی بەدوای یەکی بەدەستهێنا خاوەن 21 خاڵە، جەبەل تارقیش هیچ سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە.





ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad