English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێترین زانیاری له‌ باره‌ی مووچه‌ی مانگی 9 ده‌خرێته‌ روو
2023-11-19 [02:41 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هیچ لەمپەرێک لەبەردەم ناردنی 700 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان نییە و بەغدا چاوەڕوانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 10ی هەرێمی کوردستانە بۆ ناردنی پارەکە.

 

بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، پێویستە حکومەتی عێراق 700 ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی هەرێمی کوردستان بنێرێت. ئەمڕۆ یەکشەممە 19-11-2023 نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراقرایگه‌یاند ، "لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق قسەم کرد؛ بەغدا 700 ملیاری دیکە دەنێرێت و هیچ لەمپەرێک لەبەردەم ناردنیدا نییە؛ ئەوەی هەیە چاوەڕوانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 10ـی هەرێمی کوردستانن."

 

ئەو پارەیەی بڕیارە بۆ مووچە بنێردرێت، بۆ مووچەی مانگی 9 دەبێت، لەبارەی چارەنووسی مووچەی سێ مانگی دیکەی ئەم ساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، نەرمین مەعرووف گوتی، "جگە لەو 700 ملیار دیناری ماوە، حکومەتی عێراق پارەی دیکە نانێرێت؛ بڕیارە مانگی 12 پاکتاوی حیساباتی ساڵ بکرێت و دواتر بڕیار لە ناردنی پارە دەدرێت."

 

تەرازووی پێداچوونەوە بریتییە لە پێداچوونەوە و حساباتی خەرجی و داهاتی مانگێکی هەرێمی کوردستان، کە پێویستە رەوانەی بەغدا بکرێت و دواتر ئەوان بڕی 700 ملیارەکە دەنێرن.





ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad