English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆبوونەوەیەکى فراوان لە گەڵ بەرپرسانى یەکەکارگێڕییەکانى ناوچەکە و جەماوەرى سنوورى لقی 24ی سه‌فینی پارتى ئەنجامدرا
2023-11-19 [03:41 AM]


ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.11.19، بەسەرپەرشتى سەربەست لەزگین، بەرپرسى مەکتەبى ڕێکخستنى هەولێرى پارتى دیموکراتى کوردستان و ئومێد سەباح، سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونى چیا هەرکى، یاریدەدەرى بەرپرسى مەکتەبى ڕێکخستنى هەولێرى پارتى و ڕزگارى ئەنوەر، بەرپرسى لقى24ى سەفینى پارتى و مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگارى هەولێر، لە بارەگای لقی 24، کۆبوونەوەیەکى فراوان لەگەڵ قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحییەکان و بەرپرسانى یەکە ئیدارییەکانى ناوچەکە و سەرجەم بەڕێوەبەرانى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانى ناوچەکە و ئاسایش و پۆلیس و جەماوەرى سنوورەکە لە بارەى کارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە کارنامەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ زیاتر خزمەتکردنى هاوڵاتییانى هەرێمى کوردستان بەگشتیى و سنوورى قەزایی شەقڵاوە بەتایبەتى کرا و تیشک خرایەسەر خزمەتكردنی زیاترى ناوچەکە و دەوروبەری، هەروەها جەخت لەوەکرایەوە کە خەڵكی سنوورەکە شایستەی ئەوەن باشترین خزمەتگوزاریان لەسەرجەم سێکتەرە جیاجیاکان پێشکەش بکرێت، دواتر گفتوگۆ لەبارەى ئەنجامدانی پڕۆژەکان بەیەکسانی لە ناوەندى قەزاکان و گوند و ناحییەکانى کرا بەتایبەتى ئەو شوێنانەى کە پێویستیان بە ئاوەڕ لێدانەوەى زیاتر هەیە.





ئەم هەواڵە 67جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad