English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاڵاوتنی یۆرۆ.. هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەئاسانی سەرکەوتنی بەدەستهێنا
2023-11-20 [09:25 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی کۆمەڵەکانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2024دا،هەڵبژاردەی ئیسپانیا میوانداری هەڵبژاردەی جۆرجیا کرد.

 

سەرەنجام ئیسپانیا توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە هەڵبژاردەی جۆرجیا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەستپێشخەری کرد و لە خولەکی چوار لی نۆرماند گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد،

 بەڵام لە خولەکی10 کڤاراتسخیلیا گۆڵی یەکسان بوونی بۆ جۆرجیا تۆمارکردەوە و ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

 لە تایمی دووەم ئیسپانیا باشتر بینرا و توانی دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی 55 و 71دا لەڕێگەی یاریزانان فێرناندۆ تۆرێس و لۆچۆشڤیلی بە هەڵە گۆڵی سێیەمی لەخۆیان تۆمارکرد.

 

بەم ئەنجامە، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە 21 خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەیەتی و خۆی گەیاندە یۆرۆی داهاتوو.





ئەم هەواڵە 286جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad