ZNA: هەولێر 1. مەگنسیۆم بەرزی پەستانی خوێن كە هۆكارە بۆ توشبون بە جەڵتەی دڵ، پەیوەندیی بە كەمیی مەگنسیۆمەوە هەیە لە جەستەدا، هەبۆیە لە رێگەی سەوزە گەڵا تۆخەكان، سەلەمون، ئەڤۆكادۆ، مۆز، ماستی كەمچەوری و چەرەساتەوە گرنگیی بە خواردنی بدەیت.
2. پۆتاسیۆم ئەگەر پۆتاسیۆم لە جەستەدا كەمبێت، گۆڕانكاری لە لێدانی دڵ رودەدات و ماسولكە لاواز دەبێت، بۆئەوەی ئەم ماددە خۆراكییە لە جەستەدا كەمنەبێت، پەتاتە، پاقلەمەنییەكان، ئەڤۆكادۆ، تەماتەی وشككراو، شیر، سەلەمون و تونا لەبیرمەكە.
3. ڤیتامین D كەمیی ڤیتامین D لە جەستەدا هۆكارە بۆ شەكرە، پەستانی خوێن، جەڵتەی دڵ و مێشك.
4. كالسیۆم كالسیۆم هاوسەنگی پەستانی خوێن دەكات و رێگربی دەكات لە بەرزبونەوەی، ئەمەش تەندروستی دڵ دەپارێزێت، هەروەها رێگرە لە توشبون بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دەمار، دەتوانیت ماست، شیر، سیریاڵی بێ شەكر و پاقلەمەنیەكان بخۆیت.
5. ڤیتامین B توێژینەوەیەك سەلماندویەتی، فۆلیك ئەسید و ڤیتامین B6 مەترسی توشبون بە نەخۆشیی سستی دڵ و جەڵتەی مێشك كەمدەكەنەوە، هەروەها ڤیتامین B6 ،B12 و B9، یارمەتیدەری تەندروستی دڵن و هۆكارن بۆ بەرهەمهێنانی خرۆكەی سوری خوێن.
ئەم هەواڵە 58جار خوێندراوەتەوە |