English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەولێر …. کۆنفرانسی داهاتوویی بازرگانی خشتی ئەوروپی عێراقی فیدرال
2023-11-20 [02:28 AM]


ئەمرۆ دووشەممە رێکەوتی 20-11-2023 بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو ، فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ بازرگانی و پیشه‌سازی له‌ عێراق كۆنفرانسێكی تایبه‌ت ده‌رباره‌ی داهاتوویی بازرگانی خشتی یه‌كێتی ئه‌وروپاو عێراق به‌رێوه‌چوو .
له‌و كۆنفرانسه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ئه‌ندامانی ژووری بازرگانی كوردستانی و ئه‌وروپی ئاماده‌یی بوون" گفتوگۆی تێرو ته‌سه‌ل له‌باره‌ی گرنگی بازرگانی خشت كرایه‌وه‌ كه‌ هه‌ولێر به‌تایبه‌ت و هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی شاره‌زایی ریشه‌ییان له‌و جۆره‌ كه‌ره‌ستانه‌ هه‌یه‌ .
پارێزگاری هەولێر له‌ وته‌یه‌كدا سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێمی کوردستان- ئەوروپا جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌وا ناوه‌رۆكی كۆنفرانسه‌كه‌ جێگه‌ی بایه‌خه‌ چونكه‌ زۆر تایبه‌تمه‌نده‌ له‌ بوارێكدا كه‌ باب و باپیرانی ئێمه‌ شاره‌زایی ته‌واویان له‌باره‌وه‌ هه‌یه‌ و خودی بونیادنانی ئه‌م شاره‌ دێرینه‌ی هه‌ولێریش هه‌ر به‌و كه‌ره‌ستەیە بونیاد نراوە.‌ لەو روانگەیەوە هەناردەکردنی بەرهەمی پیشه‌سازی خۆماڵی وەک خشت وەرگرتنی شارەزایی زیاتر لایەنێکی گرنگە لە بوارەکانی گرنگی دانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێشکەوتنی ستراتیژیانەی بازرگانی و پیشەسازی خۆماڵی .





ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad