ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی تشرینی دووەمی 2023 لە سەڵاحەددین، سەرۆك مسعود بارزانی پێشوازیی لە بۆریس جۆنسۆن، سەرۆكوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا و شاندێكی یاوەری كرد.
بۆریس جۆنسۆن خۆشحاڵی خۆی به‌دیداری سه‌رۆك بارزانی ده‌ربڕی و ستایشی ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئاماده‌بوونی له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ‌دا كرد. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندیی دوستانه‌ی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان كرد، جەختی لە پێویستیی به‌رده‌وامیی هه‌ماهەنگی، پشتگیری و هاوبەشی نێوان هه‌ردوولای كرد بۆ به‌رده‌وامبوون له په‌ره‌پێدانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه.
سه‌رۆك بارزانی دوای به‌خێرهاتی بۆریس جۆنسۆن سوپاسی به‌ریتانیای كرد بۆ ڕۆڵی به‌رزی لە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌و پێیه‌ی هێشتا مه‌ترسیی هزر و ئایدۆلۆژیای داعش ماوه كه به‌شه‌ڕی سه‌ربازیی كۆتایی نه‌هات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وەش دا كه هێشتا مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش هه‌ڕه‌شه له سەقامگیریی ناوچه‌كه ده‌كات.
پرسی په‌یوه‌ندیی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو. هەردوولا جەختیان لە پێویستیی چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كانی به‌پێی ده‌ستوور له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق و هاوسه‌نگی و شه‌راكه‌ت کردەوە.
ئەم هەواڵە 58جار خوێندراوەتەوە |