English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەسیر شێخ محەمەد مزووری: ئێمە بە سەربەرزی دەچینە ناو خەڵک و بانگەشە دەکەین
2023-11-20 [05:37 AM]

ZNA-ھەولێر


کاندیدی ژمارە ٣٩ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، کە ئێمە بە سەربەرزی دەچینە ناو خەڵک و بانگەشە بۆ خۆمان و لیستەکەمان دەکەین، خەلکیش بە دلسۆزیەوە پشتگیری خۆیان بۆ لیست و کاندیدانی پارتی دەردەبرن.

بەسیر شێخ محەمەد مزووری، کاندیدی ژمارە ٣٩ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: خەڵکی نەینەوا پشتگیری و پالپشتی لە کاندیدانی پارتی دەکەن و ئەو ھەموو پشتگیرییەی لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن جەماوەری نەینەوا و دەوروبەری بۆ خزمەتی پارتی دەگەڕێتەوە لە ناوچەکە، چونکە پارتی ھەر لە دامەزراندنیەوە تا ئێستا حزبی خەڵک بووە و تا ئەو خەڵکەش بمێنێ پێگەی پارتی لە کوردستان و عێراقیش هەر بە بەھێزی دەمێنێ.

کاندیدی ژمارە ٣٩ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا گووتی: لیستی ١٩٧ لیستی ئەو ھاووڵاتییانەیە لە تەنگانەدا ھەڵوێستی پارتییان بینیووە، ھیچ کارەسات و کاتێکی تەنگانە نەبووە پارتی بە ھانای خەڵکی مووسڵ و نەینەواوە نەیەت، ئەمڕۆ ئێمە بە سەربەرزی دەچینە ناو خەڵک و بانگەشە بۆ خۆمان و لیستەکەمان دەکەین، خەلکیش بە دلسۆزیەوە پشتگیری خۆیان بۆ لیست و کاندیدانی پارتی دەردەبرن.


ھەروەھا بەسیر شێخ محەمەد مزووری، کاندیدی ژمارە ٣٩ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بەردەوام لە بانگەشەدا داوام لە خەڵک کردووە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بەشداری بکەن، دواتر دەنگ بە لیستی ١٩٧ی پارتی بدەن بۆ ئەوەی لە قۆناغی داھاتووش، بتوانین لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا زیاتر خزمەتی خەڵک بکەین، سەیری ھەموو عێراق و کوردستان بکەن لەکوێ پارتی زیاتر بەھێزە لەوێ زیاتر خزمەت ھەیە و ئاوەدانی و ئارامی سەقامگیرە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 493جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad