English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
برکات شمو نایف: پارتی زۆرینەی دەنگەکان بەدەست دەھێنێت لە نەینەوا
2023-11-20 [05:39 AM]

ZNA-ھەولێر


کاندیدانی ژمارە ١٨ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، کە ھاولاتیانی ئێمە زۆریێک لە مافەکانیان وەر نەگرتووە تاوەکو ئێستا ھەر لە سەر نەینەوا ماونەتەوە، کاندیدانی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگاکاندا بەرگری لە مافەکانیان دەکات بۆ ئەوەی بە دەستی بھێنن.

برکات شمو نایف، کاندیدانی ژمارە ١٨ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لەگەل دەستپێکردنی بانگەشەی ھەلبژادنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ئێمە لە گەراندا بوین لە شێونە جیاوازەکان چونکە خەلکی ئێمە بە سەر ناوچەکاندا بلاوبوونەتوە لە کەمپەکان و لە شوێنە جیاوازەکانن، بەلام سەرەرای ئەوەش ئێمە سەردانی ھەبەشێکی زۆرمان کردووە پەیامی پارتی بە ھاولاتیانی خۆمان دەگەیەنین، ھاولاتیانیش زۆر بە باشی پێشوازی و پالپشتی لە کاندیدانی لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن، لە رۆژانی داھاتوشدا سەردابی ھەموو ھاولاتیان و لایەنگرانی پارتی دەکەین و پەیامی پارتین پی دەگەیێنین.

کاندیدانی ژمارە ١٨ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا گووتی: دوایی نەمانی ئەنجومەنی پارێزگاکان وەکو بۆشایرک دروست بوو لە نێوان ئێمەوە حکومەتی عێراق، ھاولاتیانی ئێمە زۆریێک لە مافەکانیان وەر نەگرتووە تاوەکو ئێستا ھەر لە سەر نەینەوا ماونەتەوە، کاندیدانی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگاکاندا بەرگری لە مافەکانیان دەکات بۆ ئەوەی بە دەستی بھێنن، بەرنامەی کاری پارتی دیموکراتی کوردستانیش بەرنامەیەکی تەواو کاملە لە خالە گرنگەکانیش ئارامی و سەقامگیری و خزمەتگوزاریەکان و مافە دەستووریەکانی ھاولاتیانن، خەلکیش بە ھەموو چین و توێژێکەوە پالپشتی لە لیست و کاندیدانی پارتی دەکەن بۆ ئەوەی بگەن بە مافە دەستووریەکانیان.

ھەروەھا برکات شمو نایف، کاندیدانی ژمارە ١٨ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ ئێمە زۆر گرنگە وەکو پەرلەمانێکی بچوک دەیبینم من لەو باوەرەدام کە دەنگەکانی پارتی زۆر زیاتر دەبێت لە چاو ھەلبژادنی رابردوودا ئەنجومەنی پارێزگاکاندا، داو ا لە خەلک دەکەم لە رۆژانی ھەلبژادندا بچنە سەر سندوقەکانی دەنگ دان و دەنگ بە لیستی ١٩٧ی و کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، بۆ ئەوەی ئێمەش بتوانین بەرگری لە مافە دەستووریەکانی بکەین.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 523جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad