ZNA- هەولێر
تەندروستی غەززە بڵاویکردەوە، بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیلەوە بۆسەر لە نەخۆشخانەکانی ئیندۆنیزی و عەودە و ناوچەی رەفەح لە کەرتی غەززە و لانیکەم 20 کەس کوژران زیاتر لە 50 کەسی دیکە برینداربوون.
تەندروستی غەززە بڵاویشیکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە لەکەرتی غەززە کوژراون نزیکبووەتەوە لە 13 هەزار کەس، ژمارەی بریندارەکانیش 32 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
لەبەرامبەردا سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لەئەنجامی پێکدادان لەگەڵ کەتیبەکانی قەسام لەباکووری غەززە دوو سەربازییان کوژراوە، بەوەش ژمارەی ئەو سەربازە ئیسرائیلیانەی لەدەسپێکی ئۆپراسیۆنی زەمینییەوە کوژران گەیشتە 65 سەرباز.
ئەم هەواڵە 55جار خوێندراوەتەوە |