English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... ئه‌مه‌ریكا هێرشی كرده‌‌ سه‌ر دوو دامەزراوەی گرووپەکانی نزیک لە ئێران
2023-11-22 [10:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ھێزەکانیان لە میانی دوو ھێرشی جیادا، دوو دامەزراوەی گرووپە چەکدارکانی نزیک لە ئێران لە عێراق، بۆردوومان کردووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئاماژە بەو ناوچەیە نەدراوە کە دوو دامەزراوەکەی تیایدا بۆردومان کراون.

ڕاشیگەیاندووە کە ھێرشەکانی سەر دوو دامەزراوەکە، لە وەڵامی بۆ ئەو ھێرشانە ئەنجامدراون کە گرووپەکانی نزیک لە ئێرانەوە بۆسەر ھێزەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان لە عێراق و سووریا ئەنجامی دەدەن، وەک ئەو ھێرشەی کە لە ٢١ی ئەم مانگە بە ئاراستەکردنی مووشەکی بالیستی کورت مەوادا بۆسەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ئەنجامدراوبوو.

دوێنێ سێشەممە، گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق نزیک لە حەشدی شەعبی ڕایگەیاندبوو، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیان ئاراستەی بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کردووە کە ڕاوێژکارانی سەربازیی ئەمریکای تیایدا جێگیرکراون.

ئاماژەی بەوەشدابوو کە ھێرشەکە، بە وردی ئامانجەکەی پێکاوە.

ھەروها دوێنێ لە میدیاکاندا دەنگۆی ئەوە بڵاوکرابوویەوە کە ئۆتۆمبێلێکی سەربە گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە نزیک گرتووخانەی ئەبو غرێب ڕۆژئاوای پارێزگای بەغدا لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە کراوەتە ئامانج و بەھۆیەوە چەکدارێک کوژراوە و دووی دیکەیش برینداربوون.

 

AA





ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad