English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی فەرەنسا.. لە یاری لوتکەدا پاریس بەئاسانی شکستی بە مۆناکۆ هێنا
2023-11-25 [07:07 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاری لوتکەی هەفتەی 13ی خولی فەرەنسادا، یانەی پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی مۆناکۆ بویەوە.

 

لە ئەنجامدا پاریس توانی یارییەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکست بە مۆناکۆ بهێنێت.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا یاریێکی بەهێز بینرا و بەهێرشبردن دەستیان پێکرد، لە خولەکی 18دا پاریس گۆڵێکی لە ڕێگەی یاریزان گۆنزالۆ رامۆس تۆمارکرد، بەڵام تەنیا دوای چوار خولەک مینامینۆ گۆڵی بەرامبەری بۆ مۆناکۆ تۆمارکردەوە،

دوای ئەوە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ پاریس هەژمارکرد و لە خولەکی 39 کیلیان ئێمباپێ بەسەرکەوتوویی جێبەجێکرد و یانەکەی پێشخست.

 

لە تایمی دووەم، پاریس سانجێرمان کۆنتڕۆڵی یاریەکەی کرد و توانی سێ گۆڵی تر لە خولەکەکانی 70 و 79 و 96 لەڕێگەی یاریزانان عوسمان دیمبلی، فێرێرا و کولۆموانی تۆمارکرد، مۆناکۆ گۆڵێکی تری لەڕێگەی باڵۆگەن لە خولەکی 75 تۆمارکرد و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی پاریس بە کۆکردنەوەی 30 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی جێگیرکرد و مۆناکۆش بە 24 خاڵ لە پلەی سێیەمدایە .





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad