English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. یاری ئاگرینی ئەم هەفتەیە بە یەکسانی کۆتاییهات
2023-11-25 [03:41 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاری لوتکەی هەفتەی 13ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد ڕووبەڕووی لیڤەرپوول بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یاریەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.

 

هەر لە دەستپێکی یاریەکە، هەردوو یانە هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتر، لە خولەکی 27دا مانچستەر سیتی خاوەن یاریگا گۆڵێکی لە ڕێگەی یاریزان ئێرلینگ هاڵاند تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا،هەردوو یانە لە هێرشەکان بەردەوامبوون و ئەلیکساندەر ئارنۆلد لە خولەکی 80دا ئەنجامەکەی بۆ ڕێدز یەکسانکردەوە، دوای ئەوە چەندین هەوڵی تریاندا، بەڵام یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامە، مانچستەر سیتی بە کۆکردنەوەی 29 لە پێشەنگی ڕیزبەندی مایەوە و لیڤەرپوولیش بە 28 خاڵ لە پلەی دووەمە.





ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad