English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. نیۆکاسل بە چوار گۆڵ برینەکانی چێڵسی قۆڵترکرد
2023-11-25 [07:15 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 13 خولی نایابی ئینگلتەرادا، یانەی چێڵسی لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی نیوکاسل یونایتد بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا نیۆکاسلی خاوەن یاریگا توانی بە شکستێکی گەورە و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە چێڵسی بباتەوە

 

لە تایمی یەکەمی یارییەکە هەردوو یانە چەندین هێرشیان کردە سەر گۆڵی یەکتری، ئەوەبوو لە خولەکی 13دا یاریزان ئیساک گۆڵی پێشکەوتنی خاوەن یاریگای تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی 23 رەحیم ستێرلینگ بە لێدانێکی راستەوخۆ گۆڵی یەکسان بوونی تۆمارکردەوە و ئەو تایمە بە یەکسانی کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەم یانەی نیوکاسل باشتر دەرکەوت و توانی سێ گۆڵی تر لە خولەکەکانی 60 ،61 و 83دا لەلایەن یاریزانان جەمال لاسێلاس، جۆیلینتۆن و جۆردن تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی نیۆکاسل یونایتد بووە خاوەن 23 خاڵ و لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی دێت، چێڵسیش بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ بە شێوەیێکی کاتی لە پلەی 10 دەبینرێت.





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad