English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. مانچستەر یونایتد بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و سێ خاڵی بەدەستهێنا
2023-11-26 [08:17 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی هەفتەی 13ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئێڤەرتۆن لە یاریگای خۆی میوانداری مانچستەر یونایتدی کرد.

 

لە ئەنجامدا شەیتانە سوورەکان توانیان یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە ئێڤەرتۆنی خاوەن یاریگا بباتەوە.

 

لە سەرەتای تایمی یەکەم و لە خولەکی 3دا، گارناچۆی یاریزانی لاوی ئەرجەنتین بە گۆڵێکی ناوازە یانەی مانچستەری پێشخست، دوای ئەوە بەدرێژایی تایمەکە هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا، بەڵام سەرکەوتوونەبوون و یارییەکە وەک خۆی مایەوە.

 

لە تایمی دووەمدا، مانچستەر یونایتد بەردەوامبوون لەسەر ئاستە بەرزەکەیان و توانیان دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی 56 و 75 لە ڕێگەی یاریزانان ڕاشفۆرد بە لێدانی سزا و ئەنتۆنی مارسیال تۆماریانکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، مانچستەر یونایتد 24 خاڵی هەیە و لە پلەی شەشەم دێت، ئێڤەرتۆنیش تەنیا 4 خاڵی کۆکردۆتەوە.





ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad