ZNA-هەولێر لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەرزبووەوە بۆ سەرووی 2000 دۆلار و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 2015 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
هەرچەندە دوای سێ کاژێر لە کردنەوەی بازاڕەکان، نرخی زێڕ تەنانەت 2015 دۆلاریشی تێپەڕاند، بەڵام ئێستا نرخەکەی کەمێک دابەزیوە و هەر ئۆنسەیەک بە نزیکەی 2010 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، وەک هەفتەی رابردوو، بەردەوامیی دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکییە بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە.
ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە |