English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
"A Happy Day" فیلمی نوێی هیشام زەمانە
2023-10-28 [11:31 AM]

هەولێر – ZNA


فیلمى سینەمایى "A Happy Day" نوێترین بەرهەمی هیشام زەمان، دەرهێنەری کوردە.

ئەم بەرهەمە لە ناوچە بەفرینەكانى باكوورى نەرویژ وێنەگیراوە، باس لە سێ نەوجوان دەكات كە بڕیارى دیپۆرتكردنیان دەرچووە، بەڵام بەهۆى ئەوەى تەمەنیان لە خوار 18 ساڵیدایە، لە كەمپێكى دوورە دەستى ئەو وڵاتە نیشتەجێ دەكرێن، تاوەکو تەمەنیان دەبێتە 18 ساڵ و دواتر بنێردرێنەوە وڵاتەکەیان، ئەو سێ نەوجوانە بڕیار دەدەن پێكەوە كاربكەن بۆ ئەوەى لەو كەمپە هەڵبێن، بەڵام پاش ئەوەى هەرسێكیان دەكەونە داوى عەشقى كچێكى قژكاڵ هەموو پلانەكانیان شكست دەهێنێت.

هیشام زەمان یەكێكە لە دەرهێنەرە ناسراوەکانی کوردە و لەسەر ئاستی نەرویژ ناوبانگی هەیە، بەرهەمەکانی بەوە دەناسرێنەوە کە پێچەوانەى سینەمای باوى ئەوروپایە و دیوێكى نەبینراوى ئەوروپا دەخاتەڕوو، پرسی گرنگ و هەستیارى جیهانى دەورۆژێنێت، بە تایبەت مژاری كۆچ، سنوور و ناسنامە.

ئەمجارەش ئەو دەرهێنەرە کوردە، لە رێگەى كارەكتەرى ئاڵۆز و كۆمیدیاى رەشەوە دۆزێكى مشتومڕئامێز لە نێو سیاسەتی پەنابەرانی ئەوروپا دەورۆژێنێت كە بە دەگمەن لە نێو سینەمای باوى رۆژئاودا دەبینرێت.





ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad