English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمپانیای وارنەر برەزەرز بڵاوکردنەوەی سێ فیلمی دوادەخات
2023-10-28 [09:13 AM]

هەولێر – ZNA


کۆمپانیای وارنەر برەزەرز بڵاوکردنەوەی سێ فیلمی بۆ 2024 دواخست، لەوانە بەشی دووەمی فیلمی "Dune"، ئەمەش بەهۆی مانگرتنی ئەکتەر و نووسەرانی هۆلیوود کە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان بە نا دادپەروەری لە کرێی کارکردن تۆمەتبار دەکەن و لە دژی بەکارهێنانی ژیری دەستکردن.

بەرهەمهێنەری فیلمەکە بڕیارە ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 15ـی ئازاری 2024 لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوبکاتەوە.

ئەو کۆمپانیایە هەروەها بڵاوکردنەوەی یەکێک لە بەرهەمە بەهێزەکانی دواخست، ئەویش فیلمی "Godzilla x Kong: The New Empire"یە کە بڕیاربوو لە ئازاری 2024 بڵاوبکرێتەوە و تەنیا یەک مانگ دواخراوە.

هەروەها فیلمی ئەنیمەیشنی "The Lord of the Rings: The War of the Rohirrim" لە نیسانی 2024 بۆ کانوونی یەکەمی هەمان ساڵ دواخستووە.
 





ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad