English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. سیتی بە ڕیمۆنتادا شکستی بە لایپزیگی ئەڵمانی هێنا
2023-11-29 [08:34 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکان و لە کۆمەڵەی حەوتەم یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی میوانداری یانەی لایپزیگی ئەڵمانی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی مانچستەر سیتی توانی یارییەکە بە ڕیمۆنتادا و سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکست بە یانە ئەڵمانیەکە بهێنێت.

 

 

لە تایمی یەکەمدا لایپزیگی خاوەن یاریگا توانی دوو گۆڵ لەڕێگەی یاریزان لویس ئۆپیندا لە خولەکی 13، 33 تۆماربکات.

 

لە تایمی دووەمدا، سێ گۆڵی لە ڕێگەی هالاند، فۆدین و ئەلڤارێز تۆمارکرد و یارییەکەی بردەوە.

 

بەم سەرکەوتنە، مانچستەر سیتی بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەی دەبیرێت، لایپزیگیش 9 خاڵی هەیە و هەردوو یانە گەیشتونەتە قۆناغی داهاتوو.





ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad