English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بارزانى نەمر مێژوو وشوناس و شانازى هەمیشەیی نەتەوەیی
2023-11-29 [08:36 AM]

نوسینی:رێبوار حەمەلاو شوانی


گەلى كورد وەک نەتەوەیەکى ماف و خاک داگیرکراو دیرۆکێکى  پرشانازى و لەمێژینەى هەیە لە بەرخودان و خەبات و قوربانیدان  هەریەكە بەشێوازێك هەوڵی داوە دەسەڵاتى خۆی بسەپێنێت، بەڵام لەڕووی هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی كورد و ئازادی بۆ گەلی كورد هیچکامیان وەک بارزانی نەمر نەبوونە، ئەو ڕێبەرە ئەفسانەیی هەموو تەمەنی خۆی لە خەبات و تێکۆشان بەردەوام بوو لە پێناو  بۆ بەدەسهێنانی مافەرەواکانى نەتەوەکەى و توانى هەموو کورد لە ژێر یەک ڕشماڵدا کۆبکاتەوە، ئیتر لە هەر ئاوارەیی و قاچاقبوون لە نێوان هەر چوار دەوڵەتى داگیرکەرى کوردستان هەر لە پاڵپشتى کۆمارى کوردستان لە مەهاباد تا شۆڕشى شێخ مەحموود لە باشوورى کوردستان و ئینجا باکوورى کوردستان و، ئەمەش خۆى لە خۆیدا  بەڵگەیەکى حاشاهەڵنەگرە  لەسەر ئەوەی كە ئەو ڕابەر مێژووییە ،تەنها هەوڵی بۆ باشووری كوردستان نەداوە، بەڵكوو تەواوی هەوڵدانەكەی بۆ تێكڕای كورد بووە.
بۆیە ، بارزانى نەمر ئەو رابەرە تێکۆشەرەیە کە لە مێژوودا وێنەى نەبووە و دووبارە نابێتەوە، چونکە  بەدرێژایی مێژووی خەباتی و تێکۆشانى هەرگیز سازشى لە سەر خاکى کوردستان و مافەرەواکانى بۆ هیچ داگیرکەرێک نەکردووە وهەرگیز لە پێناو بەرژوەندى شەخسى هەوڵى نەداوە، ئەمەش خاڵێك بوو خەسڵەتە جوان و بەرزەكانی بارزانیی نەمرە  کە بەدرێژایی مێژوو نەبوو ونابێت ، كاتێك باسی  مستەفا بارزانی  باوکى ڕۆحى نەتەوەى کورد  دەكەین، دەبینن کە هەموو ئەو دەستکەوتانەى کە دوێنى لە شۆڕشى مەزنى ئەیلوول و دواتر لە شۆڕشى پێشکەوتنخوازى گوڵان کە خۆى لە ئۆتۆنومیی و ئینجا ڕاپەرین و پەرلەمان و حکوومەت و قەوارەى فیدڕاڵیی و ئێستاى کوردستانى بەهێزمان دێتەوە بەرچاو کە راستە بەچاوەکانى خۆى ئەو ئازادیی وسەربەستییە نەبینى بەڵام هەمیشە بە مێشک و رۆحى هەست پێدەکرد و كەلەژێر ڕۆڵ و كاریگەری ئەو گەوهەرە هاتەدی.
خەبات دەیان ساڵەى ئەو ڕێباز و مستەفا بارزانی نەمر لە پێناو بەدیهێنانى ئازادى و سەربەستى گەل و نیشتمان بوو تا کو، گەلە کورد خۆى بریار لە سەر چارەنوسی بدات و ژێر دەستى داگیرکەر نەبێت، لەهەموو ڕویێكەوە ئامادەیی تیادا هەبوو دانوستان بكات لەگەڵ داگیرکەر و دەسپێشخەر بوو بەس بۆئەوەی ئاواتی گەلەكەی بەدی بهێنێت، بەڵام دوژمنان بەردەوام لەپیلانگێڕیدابوون بۆ لەناوبردنی ئەو ڕابەرە ئەفسانەییە چ لە سەر ئاستى ناوخۆییو چ لە رووى نێودەوڵەتیی هۆکارە کەشى ڕژد بوون لە سەر بەدەستهێنانى مافەرەواکانى کوردوکوردستان، بەڵام پیلانەكانیان سەركەوتوو نەبوون، ڕۆڵ و كاریگەری بارزانی نەمر ڕەنگدانەوەیەکى باشی هەبوو لەبیرو هزری هەرتاكێكی كورد كەخاوەن بیروباروەرێکى بەهێزبن لەبەرامبەر هەستە نیشتیمانى و نەتەوەییەكان.
بۆیە، هەموو ئەو خەبات وئاوارەییو سازش نەکردن و کوردایەتیی ڕاستەقینەى بارزانى و ئازایەتى و لێهاتووییان و بەرگەگرتنى لە سەختنرین هەڵومەرج و رووداو و پێشهاتەکانى ناوچەکە وایانکردووە کە، شوناسێکى جوان و گەورە بۆ کورد وکوردستان دروست ببێت، هەر بۆیە، بیرەوەریی وخەبات وداستان و بەرخودانى ئەو رابەرە ئەفسانەییەى نەتەوەیی کورد لەبیروهزری هەر كوردێكی دڵسۆز بۆ هەتا هەتایە بە زیندوویی دەمێنێتەوە، تەنانەت پێویستە نەوە دوای نەوە لەهەبوونی رابەرێکى خاوەن مێژوو و دەیان داستانى نەبەردى وقارەمانى کە چیا و دۆڵ و رووبار و دەشت و هەموو شوێنکى ئەم کوردستان گەواهیدەرن  وەكو بارزانی ئاگاداربكەینەوە تاكو زیاتر كار لەسەر مێژووی وڵاتی خۆیان بكەن و هەمیشە شانازیی پێوە بکەن .





ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad