ZNA - هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌م 29ی11ی2023، بنكه‌ی پۆلیسی ته‌ق ته‌ق له سنووری قه‌زای كۆیه رایگه‌یاند، به‌هاوكاری ئاسایشی قه‌ره‌ناو دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران كه داواكراوبوون به پێی مادده‌ی 406 له یاسای سزادان كوشتنی به ئه‌نقه‌ست، تۆمه‌تباره‌كان به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب بوون ئه‌فسه‌رێكیان به پله‌ی ڕائید كوشتووه.
راشگه‌یاندراوه، تاوانی كوشتنه‌كه له به‌غدا ئه‌نجامدراوه، دوای ڕووداوه‌كه‌ش تۆمه‌تباران هاتبوونه گوندی كه‌په‌نك و كاری پاسه‌وانی حه‌وزی ماسیان له ماوه‌ی هاتنیان بۆ ناوچه‌كه كردووه.
ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە |